ئەرێ خەسوو قەت بووک نەبووی.
خەسوو: دایکی زاوا، لە کوردەواردا کوڕ کە ژن دەخوازێت، چەند ساڵێکی یەکەم لەگەڵ ماڵی باوکی دەبێت، بووک و خەسوو لەیەک ماڵدا دەژین، بۆیە دەمەبۆڵەیان دەبێت و ناسازێن، زۆر جار خەسوو ستەم لە بووک دەکات، ئەوەی بیر دەچێتەوە کە خۆی پێشتر بووکی خەڵکی بووە. بۆ کەسێکی چەوساوە بەکاردێت کە لەژێر ستەم ڕزگاریی بووبێت، دواتر خۆی بووبێت بە ستەمکار. [1]