ئەسەفە لۆ پوور خۆت کەی بێ ڕەواج، لۆ پارووە نانێک ڕووت بکەی بە ساج.
ڕەواج: برەو یان ڕمێن (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، ساج: ئامێرێکی کەلەپووریی کوردییە، ئاگری لەژێردا دەکرێتەوە و نانی لەسەر دەبرژێت، ساج بە دووکەڵی ئاگری دار، ڕەنگی ڕەش دەبێت، مەبەست لەوەیە مرۆڤ نابێت بۆ بڕێک سامان کارێکی خراپ بکات و ڕووی خۆی وەک ساج ڕەش بکات. [1]