ئەگەر بات بوو بایدە، ئەگەر بات نەبوو خۆت ماتدە.
لە کوردەواردا کاری شەنەکردنی خەرمان بە با دەکرێت، ئەگەر با هەبوو، جوتیار شەنە دەکات، ئەگەر با نەبوو، چاوەڕێ دەکات. مەبەست لەوەیە ئەگەر لە ژیاندا مرۆڤ دەرفەتی بۆ هاتەپێش، دەبێت زیرەکانە بیقۆزێتەوە، ئەگەر دەرفەتی بۆ نەهات، دەبێت چاوەڕێ بکات. [1]