ئەگەر بەختت نەچووە سەری، بکەی مافووری عەنتەریی، هەر بەجووتان دەیبەیەسەری.
مافوور: جۆرێک ڕاخەری کەلەپووریی کوردییە، جۆڵا بە ئامێری تەون دەیچنێت، عەنتەر: کەسی خۆبەشتزان. مەبەست لەو کەسانەیە کە ژیرانە هەڵسوکەوت ناکەن، نەزانانە ڕەفتار و کردار دەنوێنن، بۆیە لە هەموو کارێکدا تووشی شکست و هەڵە دەبن، دەبێتە مایەی زیان بۆیان. [1]