ئەگەر بەختت بوو، تەختت بوو.
تەخت: مەبەست لە جێگەی دەسەڵاتە. مەبەست لەوەیە ئەگەر مرۆڤ ژیرانە بژیی، هۆشیارانە بیر لە باشیی و خراپیی ژیان بکاتەوە، هەمیشە لە کارەکانیدا سەرکەوتوو دەبێت، کورد دەڵێت: هەمیشە لەسەر تەخت دەبێت و خاوەنی بڕیار دەبێت، بەڵام مرۆڤ نەزانانە بژیی، هەمیشە لەژێرەوە دەبێت. [1]