ئەگەر بێریی پارم ئەو سار دەبوو، دنیا لە جێیەکی دی دەبوو.
بێریی: بەو کابانە دەوترێت کە مەڕ و بزن دەدۆشێت، کابانی باش زۆرترین شیر دەدۆشێت، بێ ئەوەی ماڵات ئەزێت بدات، مەبەست لە خاوەن کارێکە کە گلەیی لە بەختی خۆی دەکات، کە ساڵانی ڕابردوو شاگرد و خەڵکی ئیشکەری باشی نەبووە، ئەگینا کارەکەی چەند بەرانبەر دەچووە پێش. بەڵام تازە بە تازە کەسی باش کاری بۆ دەکات. [1]