ئەگەر خواوەند بدا، پێغەمبەریش مستێکی داوێتەسەر.
واتە: گەر کەسێک کار بکات، لە هەموو لایەکەوە هاوکاریی دەکرێت، مەبەست لەوەیە ئەو کەسەی کە لە ژیاندا یەزدان پشت و پەنای بێت و لە کاردا سەری بخات، بێگومان سامان و داهاتی زۆر کۆدەکاتەوە و لە نزا و پاڕانەوەی پیاوچاکانیش بێبەش نابێت. [1]