ئەگەر خوا بدا غوبار، خەنجەر دەبێتە گۆپار.
غوبار: تەپوتۆز (فەرهەنگی وشەنامە)، خەنجەر: ئامێرێکی کەلەپووریی جەنگی کوردییە، گۆپار: گۆچان. مەبەست لەوەیە ئەگەر مەیدانی جەنگ ببێتە غوبار و تەپوتۆز، چاوچاو نابینێت، لەو کاتەدا خەنجەر کار ناکات و بەهای نامێنێت. دەبێت وەک گۆچان بەکار بێت، بۆ ئەوەی ڕێگە بدۆزرێتەوە و ڕزگار بێت. [1]