ئەگەر پیاوێکت بێحەیا کرد، ژنەکی تێبەردە، ئەگەر ژنەکت بێحەیا کرد، مندارەکی تێبەردە.
بێحەیا: درچوون لە نەریتی کۆمەڵایەتیی و شکاندنی شکۆ. مەبەست لەوەیە گەر بە پلان کەسێک بیەوێت پیاوێکی شکۆدار تووشی نەنگیی گەورە بکات، دەبێت ژنێکی خراپەکاری بکات بەتووشەوە، بەڵام گەر بیەوێت ژنێک بشکێنێت، دەبێت منداڵی ناکەسی بکات بەتووشەوە. [1]