ئەگەر پیرێ بەهەوەستە، ژاژی لەسەر بەردی بەردەستە.
ژاژی: بە شیرێژێی دەوترێت کە لە پێستەدا بۆ زستان هەڵگیرابێت (فەرهەنگی خاڵ)، واتە: ئەو کەسەی لە بەهاردا ماندوو ببێت و شیرێژ بکات، لە زستاندا دەیخوات. مەبەست لەوەیە هەر کەسێک لە تەمەنی گەنجیی و بەهێزیدا کار بکات و ماندوو ببێت، بێگومان لە ساڵانی کۆتایی تەمەنیدا، بەری ڕەنجی دەخوات.[1]