=KTML_Bold=چۆن خەڵکانێک دەبن بە نەتەوە؟=KTML_End=
نووسەر: #زانا ڕەزاق#
سەرەتا نەتەوە بریتییە لە کۆمەڵێک کەس کە زمانێکی هاوبەشیان هەیە لەگەڵ خاک، بەهەمان شێوە باوکی ڕوحی، مێژوویەکی هاوبەش...
لێرەدا دێینە سەر ئەوەی ئایا کورد نەتەوە؟ یان کۆمەڵ کۆمەڵن؟
بێگومان کۆمەڵ کۆمەڵن ئەی چۆن دەکرێن بە نەتەوە؟
وەڵامی ئەم پرسیارە بەوەیە کە دەبێت ئەم کۆمەڵ کۆمەڵە لاواز بکەین نەتەوەش بەهێز بکەین یانی بۆ ئەوەی شتانێک یان ئامڕازانێک لاواز بکەین شتێک یان شتانێک بەهێز بکەین دەبێت یەکێکیان لاواز بکەین و ئەوەی تر بەهێز بکەین.
هەر بۆ نموونە کورد کۆمەڵێک خێڵە دەبێت وا بکەین ئەمە لاواز بکەین لە بەرانبەردا یاسا و سەروەری یاسا بەهێزتر بکەین بۆ ئەوەی زیاتر مەیلییان بۆ نەتەوە و نشتیمان هەبێت نەک خێڵ هەروەها سوپایەکی هاوبەش و نشتیمانی درووست ببێ.
پاشان نموونەی تر بۆ نەتەوە ئەوەیە ئێمەی کورد کۆمەڵێک شێوەزارمان هەیە ئەمەش دەکرێت دووانیان سەرەکین یان بڵێین زۆرینە لەو دووانەیە ئەویش شێوەزاری (سۆرانی و کرمانجی)یە ئێمەش وا بکەین هەم سۆرانییەکە کرمانجییەکە فێر بێت، هەمیش کرمانجییەکە سۆرانییەکە بە پیتی سۆرانیییەکە فێر بێت لە کۆتاییدا ئەمە بە کوورتی نووسیتم هیوادارم کەسانی تریش سوودی لێ ببینن. [1]