ئەگەر ژن خوازی، کیژ بخوازە، ئەگەر مەڕکڕی، بەردیل بکڕە.
بەردیل: مەڕی تەمەن سێ ساڵ (فەرهەنگی خاڵ)، واتە: ئەگەر کوڕێک بیەوێت ژن بخوازێت، وا باشە کچ بخوازێت، چونکە بێ کێشەیە، هەروەها ئەگەر کەسێک بیەوێت مەڕ بکڕێت، پێویستە مەڕی سێ ساڵە بکرێت، چونکە توانای زانی هەیە و بەرهەمدارە، مەبەست لەوەیە تا شتی باش وەستابێت، شتی خراپ مەکڕە. [1]