سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ترۆری شێخ ئازاد شەهابی مەحکوم دەکات
بە پێی زانیارەکان، شێخ ئازاد شێخ شەهابی، کەسایەتی ئایینی ئیسلام و کەسایەتی نیشتمان و کورد خۆشەویست و دیار لە شاری #سەقز# کە لە لایەن چەند چەکداری نەناسراو لە گەرەکی تەپی ماڵان دەکوژرێ.
شەهید کردنی شێخ ئازاد شەهابی و دوو کەس لە دەروێشەکانی کردەوەیەکی دژی ئینسانیەو هەروەها بۆ لە ناوبردنی ڕۆحی پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی نێوان چین و توێژەکانی کۆمەڵگی کوردستانی ئێرانە.
ترۆری شێخ ئازاد لە شێوەی تاوانەکانی دەسەڵاتی ئاخوندی و لە جۆری هەوڵەکانی ئەو دەسەڵاتە بۆ تێکدانی تەبایی و یەکگرتوویی نێوان چین و توێژەکانی جەماوەری کوردستانە.
لە گەڵ مەحکوم کردنی تاوانی کوشتنی شێخ ئازاد شەهابی، داوا لە هاونیشتمانیانی بەڕێزی کوردستان دەکەم بە پاراستنی تەبایی و یەکگرتوویی ڕێگە مەدەن ڕژیمی ئاخوندی و دەست و پێوەندکانی ناکۆکی و دژایەتی لە نێوان خاوەن باوەڕە جیاجیاکانی کوردستان دروست بکەن و پەرەی پێ بدەن.
بە ناوی خۆم و هاوباوەڕانم لە سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران هاوخەمی و سەرەخۆشی بە خانەوادەی شێخ ئازاد و خانەوادەی دوو دەروێشە کوژراوەکەو خەڵکی قارەمانی شاری سەقز ڕادەگەێنم. [1]
#سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران#
سکرتێری گشتی
#بابەشێخ حوسەینی#
هەینی 29 ی پووشپەڕی 1403 کۆچی خۆری
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!