ناونیشانی پەرتووک: فەرهەنگی شاسوار؛ وێنەدار - بەرگی 02
ئامادەکردنی: #سیامەند شاسواری#
چاپی یەکەم: 2021
چاپی نوێ: 2024. [1]
فەرهەنگی شاسوار- چوار بەرگی
فەرهەنگی شاسوار، وشەکانی ناو هۆنراوە و نووسین و وەرگێڕانەکانی سیامەند شاسوارییە. یەکەم جار کە لە 2011 بڵاو بوویەوە، تەنها 67 لاپەڕە بوو؛ ساڵی 2023 گەیشتە 3000 و بە ڕەنگی و بە بەرگی ناوازە لە تاران چاپ کرا و، ئێستا، ساڵی 2024 گەیشتووەتە پتر لە 4000 لاپەڕە، لە 4 بەرگدا.
فەرهەنگی شاسوار، کۆمەڵە وتار یان ڕاڤە و پێناسەیەکە کە ئەگەر لە چەند دێڕیشدا بن، بە شێوەیەک لە شێوەکان مەبەستێکی تازەیان تۆمار کردووە؛ هەر ڕاڤەیەک وتارێکە و، هەر وتارێک چەندەش چڕکراوە، بۆ مەبەستێک گەڕاوە تا دەری بخات ئه و وشانە شیاوی مانەوە و بەکارهێنانن، سەرەڕای سینگفراوانی بۆ وشەی زانستی، پێویست بە دزین و دەرۆزەکردنی وشەی بێگانەی کۆلۆنیالیستی نیشتەجێ نییە؛ هەرچەند تێکلەڵی و هاوسابوون و دەستێوەردانی مڵۆزمانەی داگیرکەران ڕێگەی له و کادانە و هیلاوبوونە گرتووە. وشەی مەبەست بە فراوانی لە دەقەکاندا و لە چوارچێوەی ڕستەی مەبەستداری هەمەڕەنگدا پاتە کراونەتەوە. بۆ نموونە وشەی (دارەت)ی کوردی تۆمارکراو لە چەندین فەرهەنگی وەکوو: فەرهەنگی خاڵ، فەرهەنگی ئەستێرەگەشە، فەرهەنگی ناهید، فەرهەنگی کاوە، فەرهەنگی کوردەواری، فەرهەنگی کوردی ئینگلیزی شارەزوور-شەفیق قەزاز، فەرهەنگی کوردستان، فەرهەنگی ڕێژگەدا تۆمار کراوە، تەنها لە وەرگێڕانی ڕۆمانی گەڕان بۆ کاتی لەدەستچوو وشەی دارەت 1798 جار بە مەبەستی جیاواز و لە ڕستەی هەرە جۆراوجۆردا بەکارهێنراوە. هەندێ جار شێوازێک یان هەستێک بۆ تێگەیشتن لە چەمکێک بەس نەبووە و، ئەگەر پێناسەکان بە ڕاڤە و گوتە و گۆتە دەرەقەت نەهاتبێتن، ئەم فەرهەنگە تێکۆشاوە وشەکان بنەخشێنێ، تا لە ڕێگەی وێناندنەوە چەمکی تەماوی وێنا بکات تاکوو باشتر مەبەست بگەیەنن.