ناونیشانی بابەت: کاتژمێرە بەردینییەکەی هەرسین، بەڵگەیەک بۆ فەلەکناسی کوردی
ئامادەکردنی: #ڕۆیا سەردار#
لە رۆژهەڵاتی #کوردستان# و لەناو شاری #هەرسین# و لە دامێنی چیای شیرێز، سەرابێکی زۆر جوان هەیە، کە بە داری دارستانەکان داپۆشراوە، هەروەها بوونی بەرزایی و بەردی جوان، کەشوهەوای خۆش و دڵگیر، بوونی کانیاوی ئاو لە ناوچەکە و سروشتی پاک و سەرنجڕاکێشی سەرابی هەرسین کردووە بە ناوچەیەکی نمونەیی لە بواری گەشتیارید ا.
لەناو ئەم پارکەدا، کۆمەڵێک بەرهەمی سەردەمی ساسانییەکان هەیە، یەکێکیان حەوزێکە کە بەشێک لە ئاوی سەراب لە کانیاوی هەرسینەوە دەچێتە ناویەوە، ئەم حەوزە بەردییە لە بەردی گەورەی یەکپارچە بە شێوەیەکی بازنەیی بە تیرەکەی 3.86 مەتر و قووڵییەکەی 66 سم دروستکراوە. هەروەها لە باکووری حەوزەکە بەردێکی لاکێشەیی بە قەبارەی 4 x 20 سم دەبینرێت، کە ئاوی سەرابی هەرسین دەرژێتە ناو حەوزەکە.
لە ناوەڕاستی ئەم حەوزە بەردێکی خڕ بە شێوەیەکی سەیر و سەمەرەی ناتەواو دەبینرێت کە بە کاتژمێری بەردی هێرسین ناسراوە. ئەم بەردە ناتەواوە بەرزییەکەی نزیکەی 66 سم دەبێت. بەشی سەرەوەی بەردە بازنەییەکە شێوەیەکی وەک گێڕێک لەسەری هەڵکەندراوە. ئەم بەشە لە 12 خانە دروستکراوە. هەندێک پێیان وایە ئەم بەردە بۆ پێوانەکردنی کات لە سەردەمانی کۆن بەکارهاتووە.
هەرسین، یەکێکە لە شارە مێژوویی و جوانەکانی پارێزگای #کرماشان# کە لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ شاری کرماشان و لە باکوورەوە لەگەڵ شارۆرچکەی سەحنە و لە باشوورەوە لەگەڵ شارۆرچکەی دەلفان لە پارێزگای #لوڕستان# و لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ نەهاوەند لە پارێزگای #هەمەدان# هاوسنوورە، وە سروشتی جوان و بوونی کانیاو و شاخ و فەزای سەوز و شوێنەوارە مێژووییەکان جوانییەکی زیاتری بە سروشتی پاک و خاوێنی شاری هەرسین بەخشیوە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=