ئەو مامەخەمە و ماستاو ساردکردنەوەیەت لەچی!
مامەخەمە: بۆ کەسێک بەکاردێت کە بۆ هەموو شتێک خەفەت بخوات (فەرهەنگی خاڵ)، ماستاو ساردکردنەوە: بۆ کەسێکی بەرژەوەند پەرست بەکاردێت کە چڵکاوخۆری خەڵکی بێت. واتە: کەسێک لە پێناوی قازانجێک یان دەستکەوتێکدا، مامەخەمیی بۆ کەسانێک بکات، بەهۆیەوە ڕووزەردی دنیا بێت. [1]