ئەوەی بکا لۆمەی جەحێران، نانی تەڕنەکا بە دۆی چێران.
لۆمە: سەرزەنشت یان سەرکۆنە (فەرهەنگی کانی)، جەحێر: گەنج یان لاو. چێر: مانگا. واتە: ئەو کەسەی کە سەرزەنشتی لاوێک دەکات، لەسەر بابەتی خۆشەویستی، داوا لە یەزدان دەکرێت کە نان و دۆی ببڕێت. نزایەکی نانبڕینە لەو کەسانە دەکرێت کە هەموو ژیانیان بووە بە سەرکۆنە کردنی کەسی گەنج. [1]