ئەوی بە لێدان داڕزێت، بێدەسەڵاتە، بەڵام زمانی درێژە.
هەندێک کەس لەناو ئەو کێشانەی ژیاندا کە بۆ خۆیان درووستیان کردووە، سزا دەدرێن و لێدەدرێن، بێجگە لە زماندرێژیی هیچ بەرگرییەکیان نییە، مەبەست لەوەیە هەندێک کەس هەیە، تەنیا دەمی کار دەکات، ڕەفتار و کرداری نییە، واتە: لە هەموو شکستێکدا هێزی بەرگری تەنیا دەمییەتی. [1]