ئەوی لەبن ددانانە، لەبن گوێیانانە.
لە کوردەواردا کەسێک بیەوێت قسەیەک بدرکێنێت، دەڵێن؛ قسەکە لەبن ددانیایەتی دەیەوێت بیڵێت، بەڵام هەشتا نەیوتووە، گوێچکە دەیبیستێت، چونکە گوێ و دەم دوو ئەندامن لەیەکەوە نزیکن، واتە: ئەو مەبەستەی بە دەم دەردەبڕێت، یەکەم ئەندام گوێچکە دەیبیستێت. مەبەست لەوەیە ئەو قسەیەی لە دەم داکەوت، زوو بڵاودەبێتەوە.[1]