ئەڵێی گوێز ئەکاتە هەمبانە.
هەمبانە: پێستی دەرهاتووی خۆشکراوی مەڕ و بزنە کە شتی وشکەی تێدەکرێت (فەرهەنگی خاڵ)، گوێز لەبەر ئەوەی توێکڵی ڕەقە، گەر بکرێتە ناو هەمبانەوە خڕەی دێت. بە یەکێکی توڕە دەوترێت کە بە ڕەقی و بە دەنگی بەرز قسە لەگەڵ کەسێکی نەرم و نیاندا بکات. [1]