ئەوەی بچێتە زیارەتی گورگان، دەبێت سەگەلی پێبێت.
زیارەت: سەرلێدانی یان چوونە دیداری کەسێک. گورگ ئاژەڵێکی دڕندەیە، ئەوەی بچێت بۆ ڕاوی دەبێت، سەگی گورگخنکێن (هەوشار)ی لەگەڵ بێت. مەبەست لەوەیە ئەو کەسەی بچێتە جێگەیەکی خراپ و ترسناک، دەبێت کەرەستەی بەرگریی و خۆپارێزی پێبێت، بۆ ئەوەی هەر چرکەساتێک هێرشی کرایەسەر، ئامادەی بەرگری بێت. [1]