بارانی گژەگژە، لای کتکان هەرەژە.
گژەگژ: گژەی با (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە). کتک: پشیلە. هەرەژ: هار (فەرهەنگی ڕێژگە)، پشیلە ئارەزوو ناکات جەستەی تەڕ بێت، بۆیە لە کاتی باران باریندا خۆی حەشار دەدات، گەر تەڕ بێت، توڕە و هار دەبێت. بۆ کەسێک بەکاردێت کە بە دۆخێک باری دەروونی تێکبچێت و تەواو توڕە بێت. [1]