ناو: شیلان
ناوی باوک: شەماڵ مستەفا
ساڵی لەدایکبوون: 1991
شوێنی لەدایکبوون: شاری دیالە
$ژیاننامە$
شیلان شەماڵ مستەفا، کچە کوردێکی خەڵکی دیالەیە و دانیشتووی شاری فلۆرییە (باشووری پاریسی پایتەختی فەڕەنسایە، خوشکی سێ برایە و باوکی پزیشکی ددان بووە، بڕیارەوەک یەکەم کچەکورد بەشداری لە هەڵگرتنی مەشخەڵی ئۆڵێمپیاد بکات)، کە لە ئاسینای پایتەختی یۆنانەوە بەرەو پاریس لەلایەن گرووپی جیاوازەوە دەگوازرێتەوە.
شارەوانی فلۆری بە فەرمی داواییان لە شیلان کردووە، لە هەڵگرتنی مەشخەڵی ئۆڵێمپیاد، نوێنەرایەتی شارەکەیان بکات.
بەهۆی سرووشتی کارەکەیەوە، لە چەندین شوێنی جیاوازی ئێراق ژیاون و دواجار لە لیبیا نیشتەجێبوون، پاشان لە ساڵی 2005 ماڵباتی شیلان چوونە فەڕەنسا، ئەو کاتە شیلان تەمەنی 14 ساڵبوو.
شیلان لە خوێندن سەرکەوتووبووە و ئەندازیاری دیزاینی پیشەسازی تەواوکردووە، سەرباری ئەمەش خەونی گەورەی لە وەرزشدابوو. [1]