$پیرۆزبایی #بافڵ تاڵەبانی # لە #قوباد تاڵەبانی # بە بۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونییەوە$
ڕێکەوت: #21-07-2024#
برا و هاوڕێی هەموو ڕۆژەکانم قوباد
دەمەوێت لە قوڵایی دڵمەوە پیرۆزبایی یادی لەدایکبوونت لێبکەم و سوپاسگوزاریی خۆم بۆ بوون و دڵسۆزیت دەرببڕم.
نازانیت چەند خۆشم دەوێیت و بوونت لە تەنیشتمەوە چەند گرنگ و بەهادارە، نازانیت چەند سوپاسگوزارم بۆ ئەو کاتانەی سەختییەکان دەهاتنە ڕێ، تۆ هیوا و پشتیووانیی بوویت.
دڵخۆشم پێکەوە وەک دوو برا، وەک دوو خەونبین کە بە هیواوە بۆ داهاتوویەکی باشتر دەڕوانن، هەنگاو دەنێین.
نازانیت کارکردن لەگەڵ تۆ چ شانازی و دڵخۆشییەکە، تۆ کە هەرگیز ماندووبوونت نەزانی و بە ڕۆحییەتێکەوە کە تەنیا خۆت هەتە، هەوڵت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەدا.
برام قوباد
دەزانم خەونی گەورەت هەن و تاوەکوو گەیشتن بە ئامانج کۆڵنادەیت، دەزانم سەختییەکان چەند زۆربن، تۆ بەهێزتریت و کۆڵنادەیت. پێویستیش ناکات بەڵێنت بۆ دووپاتبکەمەوە، چونکە دەزانیت هەرگیز پشتت تێناکەم و بۆ هەمیشە ئەو برا و هاوڕێیە دەبم کە شانازیی بە هەموو هەوڵ و هەنگاوێکتەوە دەکات و بەرگرییان لێدەکات.
برات:
بافڵ تاڵەبانی
21-07-2024 [1]