بە دار بەڕوویان گوت: ئەگەر ئەتۆمان دەست نەکەوت، گوتی: برایەکم هەیە لە قەراج ناوی خڕنووکە.
دار بەڕوو: یەکێکە لە دارە تەمەن درێژەکان لە ناوچە چیاییەکانی کوردەواردا دەڕوێت، دارێکی سەختی قایمە، هەروەها داری خڕنووکیش دارێکی هاوشێوەی بەڕووە، مەبەست لەوەیە گەر کەسێکی باشت لە ژیاندا بۆ پێکەوەبوون دەست نەکەوە، دەشێت هاوشێوەی ئەوت دەست کەوێت. [1]