ڕۆژی یەکشەممە لە وەقتی زەدەنی شوعلەی خەوەر
دوختەرێکی خۆشسییەرم کەوتە پێش مەددی نەزەر
چۆن کچێک؟ زوڵفی وەکوو ڕەشماری سەرشانی زوحاک
چۆن کچێک؟ تەوقی سەری شوعلە وەکوو نووری قەمەر
چ نەزاکەت بە تەبەسسوم، چ نیهانی بە دەهان
چ منەووەر بە زەریفی، چ تەوەههوم بە خەتەر
شەرتە وەختێ نەزەرم خستە ئەسەر ڕوومەت و لێوی
هێندە لە بەر زۆریی هەوا عجزی دەروون چوو بە هەدەر
بە غروور و جەشەم و غولغولەیی وەسڵی سەنەم
تاجوەر میسلی گەدا، شێریش وەکوو کەر لە نەزەر
هەڵمەتم دا بە سەریعی، کە پڕم دایە سورێنی
وەک ئەسەد وەقتێ دەماغی بفڕێنێ لە بەقەر
وەختێ لەو سمتە ئەڵێی گۆیە فڕێمدا دەرپێ
حەشەفەی توند و ڕەق و کوڵکە لە پشت هاتە حەزەر
فەربەﮪ و سوور و سپی، میسلی ملی دێوانە
قنج و سەربەرز، بە دایم وەکوو بەیداغی سەفەر
وەکوو ماری سوججە ڕۆیشت بە کونا تا ون بوو
گەهێ ساکن لە دەروونا، گەهێ ساری سەرەدەر
حاڵەت و جەزبە و شەوقی بە سەرا هات هاتەوە
ملکەچ و سیس و کز و سستە وەکوو شێخی سەحەر
قانعا بەزم و تەرەب بەسیە لە سەر بەحسی زوفاف
دڵ تەڵا، شەوقی غەزەڵ [بۆتە] بەدەن ناری سەقەر
هۆزانەوان: #قانع#
دیوان: #سروەی بەربەیان# [1]