ئەم شەرعە کە بەرپایە، هەمووی کاری مەلایە
ئەم دینە کە وا ماوە، لە ڕەفتاری مەلایە
ئەم ڕەونەقی ئیمانە، کە وا ماوە لە نێو کورد
پاکی هونەر و کۆششی ئەفکاری مەلایە
ڕەحم و دڵی موئمین، کە ئەگەر مەیلی بە دینە
نەشئەی فەرەح ئەنگیزە، لە گوفتاری مەلایە
بۆ ناسینی ئیمانە مەلا عومری ئەکا سەرف
ئایاتی خوا فاشی لە ئەتهاری مەلایە
بڕوانە لە بۆ بەرزیی وەتەن «محەممەد»ی تەدریس
پڕ قیمەت و بێ باجە، لە بەر باری مەلایە
هۆزانەوان: #قانع#
دیوان: #سروەی بەربەیان# [1]