لە داغی دەبدەبەی خەڵکی، دڵی پەست و پەرێشانم
لە ئیستیقلالی قوڵرووتی (...) وا دیدە گریانم
قوڕی عالەم بە سەر ئەحواڵی ئەم کوردە لەبۆ عەقڵی
لە ئاستی گەورەمان شوانێک ئەڵێ من شاهی خاقانم
ئیتر ناڵێت «وَفَضَّلْنَا» لەبۆ بەعزێ خوا فەرمووی
ئەڵێت من سەد ئەوەندەی ئەو ڕەئیسم، ئەرچی بێ نانم
هۆزانەوان: #قانع#
دیوان: #سروەی بەربەیان# [1]