پیاوێ بوو سێ کوڕی سواری بوو
دەوڵەتێ زۆر و بێ ژماری بوو
چەندە دووکان و قەیسەری و ئەملاک
کیسە پارەی سەدهەزاری بوو
دوو ژنی بوون کە یەک لە یەک چاتر
سەد و سی هێسری قەتاری بوو
زیاد لەمە، زێڕی دانراوی هەبوو
سەد و پەنجا نەفەر توجاڕی بوو
ئەمە سێ ساڵە خۆم لە بیرم دێ
کە چلۆن نەگبەتی سواری بوو
بوو بە خوێنخۆر و دوژمنی وەتەنی
هەم لە گەڵ دوژمنی قەراری بوو
نمەکی خاکەکەی وەها گرتی
هەروەکوو «قانعی»، فیراری بوو
هۆزانەوان: #قانع#
دیوان: #سروەی بەربەیان# [1]