مڵکی وێرانە عەزیزم قەت بە کەس نادا ڕەواج
تۆ نەبێ ئەی موددەعی، ناحەق لە من ئەستێنی باج
لێم گەڕێ ئەسپابی نۆماڵی لەبۆ خۆم پێکۆ نێم
بم بە ساحێب عەسکەر و قانوونەکەی کوردی مەزاج
ئەو زەمانە یا بە یەک «پڵتە» جەنابت دەرئەکەم
یان بە مەیلی خۆت ئەکێشم تەکلیفی باج و خەراج
گوێ گرە با پێت بڵێم، زۆر چاک لە بەندە تێبگە
من کوڕی کوردی نەژادم، قەت بە کەس نادەم خەراج
پێغەمەر فەرموویە: بێژن کێوێ چوو بۆ کێوێ تر
یەحتەمل، ئەما بزانن ناگۆڕێت خولق و مەزاج
قانعا کوردان ئەگەر ئێستاکە تیرە تیرە بن
دێنەوە سەر فیکری کوردی، کاتی خۆی، ڕۆژی عیلاج
هۆزانەوان: #قانع#
دیوان: #سروەی بەربەیان# [1]