بابی هەموو ئەوزاعی مەقالاتی خیتاب
شیرینترین گوفتاری سوئالاتی خیتاب
یەک یەک کە بە هونەر خاوەنی عەقڵێکە ئەزانن
.................................................
سیحر و هونەری بابلی هاڕووتی خرابە
تا ڕۆژی ئەزەل وا لە مەجازاتی خیتاب
.................................................
.................................................
ئەم میللەتی کوردانە کە وەها بەند و ئەسیرن
بێ عیلمی و جەهلە لە کەراماتی خیتاب
ئەم خاکی وەتەنمانە هەمووی زیو و تەڵایە
تەقسیری نییە ئەمڕۆ لە خەساراتی خیتاب
ئەم عەسرە کە مەشهوورە لە عاما بە ویقایە
تەئسیری نییە غەیری خیتاباتی خیتاب
بێ قیمەتە لای «قانعی» ئەسراری خیتاب
نەیدیوە لە عومری گوڵی باغاتی خیتاب
هۆزانەوان: #قانع#
دیوان: #سروەی بەربەیان# [1]