قانع هەر لە #مەریوان# دەبێت و نامەیەکی دیکە بۆ #شێخ عوسمانی بیارە# دەنووسێت و لە پشتی زەرفەکەی دەنووسێت:
دڵم زەرفە و وەکیلم زەرفە بۆ لات
کە ماچی کات لە تەوقی سەر هەتا پات
جەنابی شێخ عوسمانیش بەم چوارینەی وەرامی دەداتەوە
مەزرووفی نامەم هەناردم بۆ یار
پاک و جوانە خاڵییە لە غوبار
کانە ڕاس دڵی دا نامە
بۆ لای ئەدیبی زانا و دانامە
هۆزانەوان: #قانع#
دیوان: #سروەی بەربەیان# [1]