بە دەستی خۆت گورگی ماوێ کۆزی خۆت.
کۆز: جێگەی مۆڵی ئاژەڵی وردە کە بە تەیمان دەورە درابێت (فەرهەنگی خاڵ)، شوانکارەکان لە گوندەکان بە تەیمان (شوڵی چنراو) جێگەیەک بۆ بێچوی مەڕ و بزنەکان جیادەکەنەوە، بۆ ئەوەی لەژێر پێی مەڕ و بزنەکاندا پان نەبنەوە، تا لە خەم دەڕەخسێن، گەر گورگێک بچێتە ناویان هەموویان دەخوات، مەبەست لەوەیە مرۆڤ نابێت بە دەستی خۆی زیان لە خۆی بدات. [1]