ناو: سەربەست
نازناو: سەربەست بامەڕنی
ناوی باوک: عومەر
ساڵی لەدایکبوون: 1946
ڕۆژی کۆچی دوایی: #24-07-2024#
شوێنی لەدایکبوون: بامەڕنێ - #ئامێدی#
شوێنی کۆچی دوایی: ئەڵمانیا
$ژیاننامە$
ساڵی 1945 لە شارەدێی بامەڕنێ لە شارۆچکە ئامێدی لە دەڤەری بادینان لە پارێزگای #دهۆک# لەدایکبووە.
بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی کوردی لە زانکۆی بەغدا وەرگرتووە، و هەروەها بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی موستەنسەریە وەرگرتووە.
بەشداری لە شۆڕشی کوردستان کردووە و لە ئۆرگانەکانی ڕێکخستن و کایەی ڕۆشنبیری و ڕۆژنامەوانی کاری کردووە.
لە ساڵی 1964 ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی قوتابییانی کوردستان بووە.
لە ناوەڕاستی 1960 کاندا لە ڕادیۆی کوردی بەغدا کاری کردووە و ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشکەوتنی کاری ڕادیۆ و پرۆگرامەکاندا.
هەروەها لە بزاڤی خوێندکاران و لاواندا چالاکوان و نووسەرێکی چەلەنگ بووە.
وەک نووسەر و ڕۆژنامەوان و شرۆڤەکار، بابەتی لە ڕۆژنامە کوردی و عەرەبییەکانی ناوخۆ و دەرەوەدا بڵاوکردووەتەوە.
لە ساڵانی 1970 سەرنووسەری ڕۆژنامەی #هاوکاری# بووە لە بەغدا.
لە ساڵی 1974 لەنێو شۆڕش و ڕێکخستنەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان#دا گەلێک بەرپرسیایتی ڕۆژنامەگەری پێسپێردراوە.
لە دوای ساڵی 1976 لەنێو ئۆرگانەکانی ڕێکخراوی کۆمەڵەی ڕەنجدەران و یەکێتی نیشتماندا لە ڕایەڵە نهێنییەکاندا کاری کردووە.
دوای ساڵی 1991 لە ڕۆژنامەی (الاتحاد) لە دەستەی سەرپەرشتیاری و لە ساڵی 2003 لە گۆڤاری (گوڵان)دا نووسەر بووە، و جێی دەستی لە دامەزراندنەوەی (نقابة الصحفیین العراقیین) و سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و کارکردن بۆ بەئەندامبوونی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسانی I.F.J لەبرۆکسل دیارە.
ڕۆشنبیرو ڕۆژنامەوان و مافپەروەر و سیاسییەکی ورد و بەئەزموون بوو.
جگە لە زمانی دایک زمانی دایک، زمانەکانی (عەرەبی، ئینگلیزی و ئەڵمانی) زانیوە.
لە ڕۆژی 24-07-2024 لە شاری (فرایبۆرگ) لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کردووە.
[1]