کورەکانی شێخ مەحمودی کليسە
لەريسالە مونجييەی شيخ مارفی ڕيشەلاندا
پينچ کوڕی بوون
یەکەمیان-عەبدولسەمەد لەڕادەبەدەر زیرەک و لێهاتوو بوو، هەستی شاعیرانەی هەبوو، ئەم دێڕە شیعرەیم لەبیرە.
مرغ دل عالم همه بر دام تو افتند
زین سان که تو در زلف کشی دانه خالت
نەزۆک بوو و منداڵی نەبوو. لە ماڵی باوکییەوە بۆ بەهەشت گەڕاێەوە.
دووەمیان-محەمەد بوو. شەو و ڕۆژ لە عیبادەت بێئاگا نەبوو، سەرقاڵی زیکر و خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز بوو، خەڵوەتخانەیەکی لە ناوەڕاستی باخدا درووستکردبوو. زۆر تێکەڵی خەڵک نەدەبوو. ئەویش بێ ئەوەی منداڵێکی لێ بە جێ بمێنێت ئاوی کەوسەری نۆش کرد (کۆچی دوایی کرد).
سێیەمیان-ئەحمەد بوو کە بە لاوی خوێندنی تەواوکرد، کە تەمەنی بیست ساڵ بوو، بەبێ ئەوەی ژیانی هاوسەرگیری پێک بهێنێت کۆچی دوایی کرد
چوارەمیان-حسێن بوو کە بوو به جێگری باوکی. بەوجۆرەی کە شایستە بوو هەوڵی دەدا ئەرکە ئایینییەکان جێبەجێ بکات و عیبادەت ئەنجام بدات. ڕێگای گەشەکردن و ڕێنماییکردنی جیهان و خوداناسی زیاتر لە پێشوو بنیاتنا. لە زۆربەی ئەو شوێنانەی کە مڵکی ئەو بوون، باخ و ئاشی دامەزراندووە. لە چەمی سۆرخاب کە کۆتایی مەحاڵی زەنگەنەیە، جۆگە ی بوو ئاش و باخ کيشاوە هەشتاگەز بەردی کون کردووە تاجۆگەی لئ تئ پەريوە پەڕینەوە لەو ئاوە بە مروور بوو. . دووەم: باخی ڕودرۆ کە لە بەردەم گردی بابا ئەلیاسدایە لە کۆتایی سنووری گوندی هەشەزین ئاش و جۆگەیەکی درووستکرد
لە گوندی کڵێسە کە شوێنی باوک و هەروەها شوێنی لە دایکبوونی خۆی بووە، زۆربەی باخە ئاودار و بێ ئاوەکان لە داهێنانەکانی ئەون. تاکوو ئەوەی لە ساڵی 1233 گوندی کڵێسەی بە وجە التسمیە خۆی ناوە. حەسەن پاشا، کوڕی خوالیخۆشبوو میری میران، والی ناوچەی بابان عەبدوڕڕەحمان پاشای خوالیخۆشبوو، جارێکی تر گوندی قازان قایەی، هەروەک سەرەتا چۆن هیی باپیرە گەورەی شێخ ئیسماعیل بوو، لەگەڵ کەرتە و سیوارغول دایبە حسێن. ئەو مزگەوتەی کە باپیرە گەورەکەی درووستی کردبوو و وەک شوێنی بەخێوکردنی چوارپێ و ئاژەڵی گوند بەکاردەهات، دووبارە ئاوەدانی کردەوە، سەد قاتی ئەوەی کە لە سەرەتا بوو. دانیشتووانی کڵێسەی هێنایه قازان قایە و خانوو و ژووری میوانی درووستکردووە. لەوێش مەلا و مامۆستا و فەقێی ئامادە کرد. چەند پارچەیەک باخ، لە دەستی دار هەنجیر و ئاشێکی درووستکرد و وەقفی مزگەوتی کرد و لەنێوان دوو گوندی کونەکۆتر و سۆلەدا دوو چەم و یک ئاش موڵکی کڕڕاوی ئەوە. حەوزوئاو ئاودەسخانە و هەرەوها ميوان خانەيەکی لەتەنيشت مزگەوتەکە دامەزراند ، لە ژیاندا پێنج کوڕی هەبووە بە ناوەکانی محەمەد ئەمین، عەبدولقادر، ئەحمەد، مستەفا و عەلی .
تيبينی:
- پينجەم ( حەسەن ) شيخ حەسەنی هەشەزينی لەپۆستی پيشودا ئاماژەم پێ کردووە.
- کەرتەو سيوار غول ياسای زەويو زار بووە هەر (پاشا يەک يان حاکم يان والی )يەک کەدەری کردووە هەر خۆی بۆی هەبووە ئەو بريارە هەلبوە شينيتەوە. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=