ناساندنی کەسایەتی و گەوهەرێک لە دەریای مەدرەسە ئایینییەکەی #هەشەزینی#
1– دەسنووسی شرح عوامل الجرجانی کە ناسراوە بە ( سعدللە الصغير ) دانراوی (صعدالدين صعدللەالبردعی ) يە ، ناسخەکەی ( نووسەرەوەی-عەبدولرەزای شيخ مەحمودی شيخ محەمەدی شيخ حەسەنی هەشەزينی )يە کيکە لە (فەقئ )ڤيرخوازەکانی شيخ قادری چل فەقئ ، کەشيخ قادر دەکاتە مامی باوکی ( عەبدولرەزاق) لە گوندی هەشەزينی و لەمەدرەسەکە نووسيويەتی يەوەلە ساڵی ( 1238 هيجری بەرانبەر بە1822زاينی )و هەرەوە ها پەراويزی لەسەرنووسيوە ، لەکۆتايی پەراويزەکادا ناوی خۆی بە ( عەبدولڕەزاق يان عەبدولرضا هشەزينی برزنجی وە القادری ) نووسيوە . لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەبەرنامەی مەدرەسەکەی هەشەزينی دا باسی شيخ قادرو مەدرەسەکەی کراوە بۆيە باسی ناکەم .
2- لەدەسنووسی ( الاشرافيەی شيخ مەحمودی شۆرجە ) ناسراوە ( بەشيخ مەحمودی قطب ) نووسراوە شيخ حەسەنی هەشەزيبی ساڵی 1234 هيجری وەفاتی کردووە و لە تەنيشت محەمەدی کوڕی يەوە لەهەشەزينی نيژراوە ، بەڵام لەشەجەرەی شيخ حەسەندا ناوی شيخ محەمەدو شيخ مەحمودی کوڕی ئەم شيخ عەبدولرزايە نەهاتووە بە بۆچونی خۆم لەبەر ئەوەی کەنەوەيان لەدوا بەجئ نەماوەو بەهەرهۆيەک بئ کەوەفاتيان کردووە ئيتر لە شەجەرەکەشدا ئيشارەتی پئ نەدراوەو نەنووسوسراوە يان شەجەرەکە لە دوای الاشرافيەی شيخ محموی شۆرجەوە وەک نەسب نووسراوە .
ئەوەی ڕاستی بئ بەپئ ی ئەودەسنووسە دەردەکەويت کەشيخ ڕەزا يەکيک بووە لە فەقئ بەتواناوزيرەک و زانا و بەهيزو خەت جوانەکانی شيخ قادرو مەدرەسەکە ی هەشەزينی چونکە پەراويز نووسين کەسيکی شارەزا و بەسيليقەی پيويستە ، بەپيويستی دەزانم لەشەجرەکە وەک لقيکی ديکەی شيخ حەسەن ناوی دابنريت . بەپشتيوانی خواو دلسۆزان دريخی ناکەم لەبەدواداچون گەران بەدوای نووسراو دانراوی ئەو زاتانەدا
3- مامۆستا مەلا شيخ قادری شيخ محەمەد ئۆخليجە لەگووندی دووەر لەسنوور ناحيەسەنگاو مەلادەبيت نەخۆش دەکەويت و ەسيەت دەکات دەفەرموئ ئەگەر مردم لەقەبرسانی هەشەزينی لە خزمەت شيخ حەسەنی هەشەزينی بمنيژن ، کەوەفات دەکات لەوئ بەخاکی دەسپيرن . مەلا شيخ قادر هەم مامۆستا و هەم خەزوری مامۆستا مەلا شيخ محئ الدينی بانی مۆردە .
زۆرزۆر سوپاس و پيزانينم بۆبرای خۆشەويستم بۆکاکە عەلی شخ وەهاب بۆ ئەو گەهەرەی کەبۆی نادم خودا تەمەن دريژی بکات.[1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=