( شيخ حەسەنی گلە زەردە )
سوپاسی کاک ئيرەج موڕادیدەکەم کە بۆی ناردووم
بەشی کۆتايی داستانی سوڵتان جومجومە کە ( شيخ حەسەنی گلەزەردە ) بەشيوەی شيعر نووسيويەتی يەوە لە ساڵی 1150 هيجری بەرانبەر ساڵی 1736 زاينی
دیارە ئەم داستانە لە ئەدەبی فارسی و کوردی دا باوە، ساڵانێکی زۆر لە مەدرەسە دینییەکاندا فەقیکان، بۆ فێربوونی فارسی لەگەڵ داستانی تردا خوێندویانە، لەوانە: ئەی شودەی حەزرەتی شێخ مەعروفی نۆدێی، سەنگ تراش و نان و ماست و ئیسماعیلنامە و زۆری دیکە، کە دواتر لە ئەدەبی هەورامی دا بە داستان و بە شێوەزاری گۆرانی هۆنراونەتەوە.
چیرۆکەکە لە بارەی کەلەسەرێکەوەیە، کە حەزرەتی عیسا سەلامی خودای لەسەر بێت، بە شێوەی موعجیزە زیندووی دەکاتەوە و قسەی لەگەڵ دەکات، ئەویش بەسەرهاتی ژیانی خۆیی بۆ دەگێڕێتەوە. پاشان لە کۆتایی دا دەچێتە سەر دینی حەزرەتی مەسیح و ئیمان دەهێنێت.
ئەم پارچەیەی کە لەبەردەست دایە، بەشی کۆتایی چیرۆکەکەیە، باس لە ئیمانهێنانی سوڵتانە تازە ڕۆح بەبەراکراوەکە دەکات:
وتی: کەواتە خودا لوتف و سۆزی لەگەڵم کرد و پێغەمبەریکی وەک تۆی نارد بۆم، حەزرەتی عیسای کوڕی مریەم لە هۆش خۆی چوو و هاتەوە هۆش خۆی، ڕووە و خودا فەرمووی: ئەی خودای بێنیاز. (دیارە لێرەدا بەیتی نوقسانە) حەزرەتی عیسا دوعای کرد تا ڕۆح بچیتەوە بەبەری ئەو ئیسکوپروسکەدا و (وەک زرۆڤان زیندووبێتەوە بە گۆشت و خوێنەوە)، چل ساڵی تر ژیا و دواتریش بەهەشت بوو بە نسیبی. حەزرەتی عیسا کەوتە سەرزەوی و سوژدەی بر و فەرمووی: ئەی خودای جیهانیان باوەڕم هێنا. جومجومە ڕۆح بەبەری دا کرایەوە و ئیمانی هینا بە دینی حەزرەتی عیسا، شەو و ڕۆژ لە نوێژ و ڕووژوودا، بوو، خواردنی کەم دەخوارد و تاعەتی زۆر بوو، ئەم جارەیان ڕیگەی نەزانی نەگرتە بەر و بە ئیمانەوە وەفاتی کرد، دەی سا خوایە لەبەر خاتری حەزرەتی مەسیح، گوناه و پیسی و ناشرینیمان لێ دوور بخەوە، دروود و سەلام لە دیاری حەزرەتی محەمەد و ئال و یارانی. نامەکە تەواو بوو کە بۆ دۆست نووسرا.
1150 کۆچی. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=