بەرت بایە و پشت کەندەرانە
لە #هەولێر#ێ دەوترێت: کەندەران لە جیاتی کەندەڵانی #سلێمانی#، وتراویشە: #بەرت بەیارە و پشتت کەندارە# یان #بەرت سۆبەیە و پشتت دیوارە#، با، ئەگەر هەڵبکات و هێزەکەی زۆر بێت ئەوا لەگەڵ خۆیدا هەڵت دەگرێت و دەتبا، کەندەران، کەندەڵانیش چ بڕوخێت و بکەویە ژێرییەوە چ ڕفۆک و کەندار بێت و بکەوییە ناوییەوە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ حاڵ و گوزەران خراپی کەسێک دەوترێت کە هەرچی بکات هەر زیانی بەردەکەوێت وەکوو هاوشێوەی ئەو ئیدیۆمەیە کە دەڵێت: دابنیشم گورگ دەمخوات، هەڵبستم با دەمبات.[1]