لە تێنووسی بیرەوەرییەکانمەوە: گەڕانەوە بۆ زێد
لە فڕۆکەخانە
لە دوورەوە، لە ئاسمانی شینی کوردستانەوە، دڵم خێراتر لێی دەدا. پاش ساڵانێکی دوورودرێژ، وا گەڕامەوە بۆ ئەو خاکەی کە خوێنی لە دەمارمدا دەگەڕێت.
لە فڕۆکەخانە، کاتێک پەساپۆرتە سویدییەکەم نیشان دا، چاوەڕوانی بزەیەکی گەرم بووم. بەڵام پرسیارێک وەک تیر دڵی بریندار کردم:
ئێرانییت؟
وشەکان وەک زەنگێک لە گوێمدا دەزرنگانەوە. چۆن دەکرێت لە خاکی خۆمدا، لە نیشتمانی دایکمدا، بە بێگانە ناوم ببەن؟
بە دەنگێکی نزم بەڵام پڕ لە شانازی وتم: من کوردم. ئەگەر کوردستانت قبووڵ نییە، ئەوا بەپێی ئەم بەڵگەیە سویدیم.
لەو ساتەدا، هەستم کرد نیشتمان چەند دوورە، تەنانەت کاتێک لە ناویدام. ئەو وڵاتەی کە ساڵانێک دوور بووم لێی، ئێستا وەک نامۆیەک مامەڵەم لەگەڵ دەکات.
بەڵام من شانازی بە کوردبوونی خۆم دەکەم. بەو کێیەتییەی کە لە دایک و باوکمەوە بۆم ماوەتەوە، بەو زمانەی کە دایکم فێری کردووم، بەو مێژووەی کە باپیرانم بە خوێنی خۆیان نووسیویانە.
با سنوورەکان دابەشمان بکەن، با پاسپۆرتەکان ناومان بگۆڕن، بەڵام ناتوانن ئەو هەستە لە دڵماندا بسڕنەوە. ئەو هەستەی کە دەڵێت: من کوردم.
لە کۆتاییدا، تێ گەیشتم کە نیشتمان تەنیا خاک نییە. نیشتمان ئەو هەستەیە کە لە دڵتدایە، ئەو شانازییەیە کە لە ناختدا هەڵت گرتووە. با دنیا هەرچی دەڵێت بڵێ، من دەزانم کێم و لە کوێوە هاتووم. من کوردم، کوردستانی.
تێنووس: دەفتەر
کێیەتی: شوناس، ناسنامە (هویت)
دیاکۆ هاشمیدیاکۆ هاشمی
نەورۆزی 2013 #هەولێر#، کوردستان.
[1]