ئینستیتیوتی کوردیی #ئامەد# یان پەیمانگەی کوردیی ئامەد شوباتی 2004 لە ئامەد دامەزرا و دەستی بە چالاکییەکانی خۆی کرد. بە بەڕێوەبردنی خولەکانی زمانی کوردی لەلای خەڵک ناسرا و لەو کاتەوە کار لەسەر زمان و وێژەی کوردی دەکات.
سەرۆکی پەیمانگاکە تا ساڵی 2006 نەسیپ گوڵتەکین بووە.
$چالاکییەکان$
تا ئێستا چەندین پانێڵ و وۆرک شۆپی زمان لەلایەن ئینستیتیوتی کوردیی ئامەد بەڕێوە چووە.
لە تشرینی دووەمی ساڵی 2005 بە ھاوکاریی شارەوانی شاری گەورەی ئامەد، بە بەشداریی پسپۆڕان و زمانناسانی کورد لە سەرانسەری جیھان، کۆنفرانسی ستانداردکردنی زمانی کوردی بەڕێوە چوو.
دەرئەنجامی ئەو کۆنفرانسە وەک کتێب بڵاو کرایەوە.
$کتێب و بڵاوکراوەکان$
ڕێکخراوەکە بەرھەمی ئەکادێمی لەسەر زمان، ئەدەب، کولتوور و ھونەری کوردی بڵاو دەکاتەوە. تا ئێستا 12 کتێبی جیاواز و دوو ژمارەی بلاڤۆکی زمان لەلایەن ئینستیتیوتی کوردیی ئامەدەوە چاپ کراون.
لە مانگی ئایاری 2007ەوە گۆڤاری W لەژێر چاودێریی ئینستیتیوتی کوردیی ئامەددایە و وەک بڵاوکراوەی ڕێکخراوەکە درێژە بە ژیانی خۆی دەدات.[1]