لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 1978 لەژێر ناوی تێکۆشەر -یەکێتی کرێکاران و خوێندکارانی کورد لە بەلجیکا و پاشان لە مانگی ئایاری ساڵی 1989 لەژێر ناوی ئینستیتیوتی کوردیی برۆکسل دامەزرا. ئینستیتیوتی کوردیی برۆکسل لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریی بەلجیکا لە چوارچێوەی پەروەردەی گشتی ھەمیشەیی بە فەرمی پەسەند کراوە و ھاوکاری دارایی وەردەگرێت. ناوەندەکە سەر بە ھیچ لایەنێکی سیاسی نییە.
$ئامانجەکان$
ڕێکخراوەکە دوو ئامانجی ھەیە: یارمەتیدانی کوردانی دانیشتووی بەلجیکا بۆ ئەوەی جێگەیەکی باش لە کۆمەڵگەی بەلجیکادا بگرن (تێکەڵبوون)، بەبێ ئەوەی ناسنامەی کولتووری خۆیان لەدەست بدەن؛ و ھەروەھا ئاگادارکردنەوەی بەلجیکی و ئەورووپییەکان لە مێژوو و کولتووری کورد.[1]