بێوەژنەکەی شار کرمانی، سەد گەورەکیژت بەقوربانی.
کرمان ناوی شارێکە لە وڵاتی ئێران. نەریتی کۆمەڵایەتی بەپێی تەمەن و ئاستی جیاواز پێگەی مرۆڤەکان دیاریی دەکات، لە بنەڕەتدا هەموو کەسێک هەر مرۆڤە، بەڵام لە چاوی کۆمەڵگەدا پێگەی جیاوازیان پێدەبخشرێت، هەندێک کەس بەرز دەکرێتەوە، هەندێک کەسیش نزم. مەبەست لە دەربڕینی هەستی خۆشەویستییە بۆ مرۆڤێک کە ژیانی هاوسەری شێواوە و بەڵام جوانییەکەی چوێنراوە بە سەد کچ. [1]