بزنی بەلەکار بە جمکی نازێ هەموو سار.
بزنی بەلە: بە جۆرێک بزن دەوترێت کە گوێچکەی قوت بێت، جمک: دوانە واتە: بزنێک یەکجار بزێت و دوو بەچکەی ببێت، سار: ساڵ. مەبەست لەوەیە بزن هەموو ساڵێک مەرج نییە بزێت و دوو بەچکەی ببێت، واتە: قازانجی کار هەموو ساڵێک بۆ خاوەنکار دوو بەرانبەر نابێت. [1]