ماڵی دەنگبێژان پڕۆژە یان ماڵێکە بۆ پاراستن و کۆبوونەوەی دەنگبێژانی شاری #ئامەد#ە، لە ڕۆژی #30-05-2007# بۆ یەکەمینجار کراوەتەوە و تا ئێستاش (2024) بەردەوامە. ڕۆژانە کۆبوونەوە و گۆرانی و دەنگبێژی لە ماڵەکەدا ئەنجام دەدرێت. ئەو ماڵەشی کراوەتە ماڵی دەنگبێژان ئەوا لەسەر شێوە و تەلارسازیی کۆنی ئامەدە.
لە ئێستادا 2024، ماڵەکە ڕوانگەیەکی گەشتیاریشی وەرگرتووە، ساڵانە هەزاران کەس سەردانی دەکەن. [1]