پەستەک بەسیمە قۆناغ مرواریی، لاوی خۆم هەرگرت لەناو هەزاری.
پەستەک: جۆرێک بەرگی کەلەپووریی کوردییە، لە خوری بەرگن درووست دەکرێت، زۆر سفت و قایمە، قۆناغ مرواریی: مەبەست لە خۆناغی تفەنگە کە ساف و لووسە وەک مرواریی، تایبەتە بە کچان کاتێک خۆشەویستێک لەناو کوڕاندا پەیدادەکەن، شانازی بەجوانیی و ئازایەتییەوە دەکەن. [1]