پشتێنی پشتت ناواخن پەڕۆ، دەزانم کوڕی کێی بەدەعیە مەڕۆ.
پشتێن: پارچەیەک قوماشی درێژی دوولاییە، پیاوان و ژنانی کورد لەسەر جلکی کوردییەوە لە کەمەریانی دەبەستن، لە کوردەواردا ئەو پشتێنانەی باریکە، بۆ ئەوەی ئەستوور دەرکەوێت، پەڕۆیەکی درێژی دەخەنە ناواخنی پشتێنەکەوە، دەعیە: فیز و لەخۆبایی، مەبەست لە کەسێکە کە بەڕێگەدا بڕوات و خۆی بنوێنێت، لەکاتێکدا دیار بێت کە کوڕی ناکەسێکە. [1]