پشیلە بە مشکی دەرێ، لەم کونەی وەرە ئەو کونەی، عەربە برنجێکی سپی کرات دەدەمێ.
دەرێ: دەڵێت: عەربە: بڕێکی پێوانەییە بەرانبەرە بە دوو سەد و پەنجا و شەش کیلۆ (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، برنجی سپی کرا: بە برنجێک دەوترێت: کە کڕە کرابێت، مەبەست لە خەڵەتاندنی کەسێکە بە ماڵی دنیا، واتە: چاوچنۆکییەک بخرێتە بەردەمی کەسێک، بەهۆیەوە تووشی زیان ببێت و کەسی بەرانبەر قازانج بکات.[1]