پشیلە کەیفێ سۆفی بێ هەینێ، پێج پێنج مشکان دەخوا.
پشیلە ئاژەڵێکە لەنزیک مرۆڤ دەژیی، ئارەزووی خواردنی گۆشت و چەورییە، هەین: وتەیەکە قسەکەر لە وەڵامی کەسێکدا دەیڵێت کە بڵێ هەم و بوونم هەیە (فەرهەنگی خاڵ)، سۆفی بە کەسێک دەوترێت کە هەموو ژیانی بۆ پەرستنی یەزدان تەرخان کردبێت، مەبەست لەوەیە بە کەسێک بوترێت کە ئایا تۆ هەیت، ئەویش ڕەفتارێک بنوێنێت کە دەریبخات کە بوونێکی ڕاستەقینەی لە ژیاندا هەیە. [1]