پیاوی بێ شانس، ددانی لە گۆرە ماستی دەشکێ.
شانس: بەخت (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، ماست خۆراکێکی نەرم و شلە، لە کاتی خواردندا، بەهیچ جۆرێک ددان ئازار نادات، واتە: کەسێک کە بێبەخت بێت، لە ماست خورادندا ددانی دەشکێت. مەبەست لەوەیە ئەو کەسەی لە ژیانیدا بەختی نەبێت، هەر چۆنێک ڕەفتار و کردار ئەنجام بدات، تووشی شکست و زیان دەبێت. [1]