پیاوی بێ خێر هەمبانەی بایە.
خێر: چاکەکاریی. هەمبانە: پێستی دەرهاتووی خۆشکراوی مەڕ یان بزنە، شتی وشکەی تێدەکرێت (فەرهەنگی خاڵ)، لە کوردەواردا هەمبانە دەمەکەی بە بەن دەبەسترێت بۆ ئەوەی شتی تێنەچێت یان شتی لێنەکەوێت، گەر هەمبانە بەتاڵ بێت و نەبەسترێت و بای بەهێز هەبێت، لەوانەیە هەمبانەکە بەرێت، مەبەستی لە کەسێکە کە هیچ چاکەکارییەکی لە کۆمەڵگەدا نەبێت، وەک هەمبانەی بەر بای لێدێت. [1]